سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازیی له باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق ده‌کات
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له سه‌لاحه‌دین پێشوازییكرد له كریسته‌فه‌ر هێل, باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق‌و شاندێكى باڵاى باڵیۆزخانه.
له دیدارێكدا دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق تاوتوێكران‌و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق له ئارادان‌و هه‌ڵوێستى قه‌واره‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆك بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا خسته‌روو كه پێكهێنانى حكومه‌تێكى شه‌راكه‌تى نیشتیمانیى فراوانه له‌سه‌ر بنچینه‌ى ته‌وافوق‌و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌و حكومه‌تێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق تیایدا به‌شداربن.
ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه داخوازییه‌كانى كورد له وتوێژه‌كانی دا له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى عێراق بۆ به‌هێزكردنى عێراقه به‌تایبه‌تى له رووى ده‌ستوورییه‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: كه له ده‌رفه‌تێكى نزیكدا شاندێكى باڵاى كۆشكى سپى سه‌ردانى به‌غداو هه‌ولێر ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێی عێراق.
|