عێراق بڕى 30 ملیار دۆلارى وه‌ك قه‌ره‌بوو داوه‌ته كوێت
عه‌لى ده‌باغ وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، رایگه‌یاند: تائێستا عێراق بڕى 30 ملیار دۆلارى داوه‌ته كوێت، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك له‌پاى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن رژێمى سه‌دامه‌وه له ساڵى 1990.
ده‌باغ رایگه‌یاند: رۆژى هه‌ینى لیژنه‌یه‌كى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بودجه‌ى سندوقى گه‌شه‌پێدانى عێراق بڕى 650 ملیۆن دۆلارى داوه به‌كوێت وه‌ك قه‌ره‌بووى جه‌نگى كوێت، به‌مه‌ش بڕى ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه تائێستا عێراق به‌كوێتى داوه گه‌یشتۆته 30 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى.
ده‌باغ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه، سێ مانگ جارێك له بودجه‌ى سندوى گه‌شه‌پێدانى عێراق بڕى 5%ى ده‌درێت به‌كوێت، ئه‌مه‌ش به‌پێى به‌ندى حه‌وتى بڕیارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له 5%ى داهاتى نه‌وت بۆ سندوقى گه‌شه‌پێدانى عێراق ته‌رخانده‌كرێت.
وته‌بێژه‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه، ئه‌گه‌ر كوێت له قه‌رزه‌كانى سه‌ر عێراق خۆشنه‌بێت یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێك ده‌رنه‌كات، ئه‌وا پێدانى ئه‌و قه‌ره‌بووه به‌كوێت به‌رده‌وام ده‌بێت.
|