چین.. ته‌قینه‌وه‌ی کانێکی خه‌ڵوز ده‌بێته‌هۆی کوژران‌و برینداربونی 85 که‌س
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی خه‌ڵوز له شاری لینفینی باكوری چین، لانی كه‌م 17 كه‌س كوژران‌و 68ی دیكه‌ش بریندار بوون. ئاژانسی هه‌واڵی چینی نوێ بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی پشتگوێخستنی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتنی مادده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، كانه خه‌ڵوزه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆر به‌ناو كانه‌كه گه‌یشتووه جگه له‌زیانه گیانییه‌كان. به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا سه‌رقاڵی رزگاركردنی كرێكاره گیرخواردوه‌كانن له‌ناو كانه خه‌ڵوزه‌كه‌داو برینداره‌كانیش په‌یتا په‌یتا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراو برینداره‌كان له‌ئارادایه. كانه‌كانی چین به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می پاراستنی رێوشوێنی سه‌لامه‌تی تیایاندا، دوچاری زۆرترین روداوی دڵته‌زێن ده‌بنه‌وه له‌جیهاند
|