روسیا.. میدڤیدیڤ داوای هه‌وڵی زیاتر ده‌کات بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که
دیمیترى مید ڤیدیڤ سه‌رۆكى روسیا داواى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا كرد هێزه سه‌ربازییه‌كان به‌شدارى پێبكات له كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره‌ى كه‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى نزیك به دارستانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ى گرتۆته‌وه‌و گیانله‌ده‌ستدانى زیاتر له 25 كه‌س‌و وێرانكردنى زیاتر له هه‌زار خانوى لێكه‌وتۆته‌وه، به پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌و ئاگره گه‌وره‌ترین ئاگره كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى روسیاى گرتۆته‌وه له كاتێكیشدایه كه پله‌ى گه‌رما به‌رزبۆته‌وه بۆ 39 پله ئه‌وه‌ش به به‌رزترین پله تۆمارده‌كرێت له دواى ساڵى 1879وه، سه‌رۆكى روسیا داواى له لێپرسراوانى حكومه‌تیش كرد هاریكارى ناوچه كاره‌ساتباره‌كان بكه‌ن‌و كه‌لوپه‌ل‌و پێداویستیه‌كانى ئاگركروژێنه‌وه‌ش زیاتر بكه‌ن تا كۆنترۆڵى ئاگره‌كه بكرێت.
|