وه‌زیری په‌روه‌رده: سیستمه‌كه ناگۆڕین، چاكسازیی تێداده‌كه‌ین
سه‌فین دزه‌یی، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م سیستمه‌ی ئێستای په‌روه‌رده ناگۆڕین، به‌ڵام چاكسازیی تێداده‌كه‌ین، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌مساڵ سێ ده‌وامی له خوێندنگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا ناهێڵن.
به‌وته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، له‌ساڵی 2000 ه‌وه رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واریی له 35% بۆ 14% دابه‌زیوه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1991 ه‌وه ژماره‌ی خوێندنگاكان له 1300 ه‌وه بۆته 5540.
له 1300ه‌وه بۆ 5540 خوێندنگه. * باس له‌وه‌ده‌كرێت تائێستا كێشه‌ی بینای خوێندنگه یه‌كێكه له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌روه‌رده، سه‌ره‌ڕای بڕیاردانی حكومه‌ت له‌كابینه‌ی شه‌شه‌م به‌دروستكردنی 100 خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ؟ چی كراوه‌و چی ده‌كرێ؟ - حه‌زده‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م، پێویسته ئێمه رابردووی خۆمان بزانین، راسته نابێ ئه‌سیری رابردوومان نه‌بین، به‌ڵام پێویسته رابردووشمان له‌به‌رچاوبێت. ئێمه میراتگری ئه‌و هه‌موو كاولكاریی و ئه‌نفال و كاره‌سات و ده‌ربه‌ده‌رییه‌ین، له‌ساڵی 1991، 1300 خوێندنگه‌و قوتابخانه‌مان هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 5540 خوێندنگه‌و قوتابخانه‌مان هه‌ن، له‌وانه 3800 بینایه ئه‌ویتریشی دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامییه، له‌نه‌وه‌ده‌كان زیاتر هانی ئه‌وه‌ده‌درا كه له گونده‌كان قوتابخانه دروستبكرێت، راسته ره‌نگه له‌زۆر جێگه یه‌ك ژوور كرابێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وكاته باش بوو، راسته بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ستنادات‌و پێویسته پێداچوونه‌وه‌یان بۆبكه‌ین‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ی باشتریان بۆ بكه‌ین. كابینه‌ی پێشوو حكومه‌ت به‌رده‌وام خوێندنگه‌و قوتابخانه‌ی دروستكردووه، سالانه به‌ڕێژه‌و بودجه‌ی باش كاركراوه به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت ته‌رخانده‌كرا، كۆمه‌ڵێك بینای نوێ دروستده‌كرا له‌شارو قه‌زاو ناحیه‌و گونده‌كان، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مساڵ كابینه‌ی شه‌ش بڕیاریدا بڕی 150 ملیار دینار ته‌رخانبكرێ وه‌ك بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵێك بینای هاوچه‌رخ، بینای هاوچه‌رخ به‌مانای ئه‌وه دێت كه سیستم گۆڕاوه پرۆگرام گۆڕاوه پێویسته ئه‌م بینا نوێیانه له‌ئاست ئه‌م گۆڕانانه بن كه به‌سه‌ر سیستم و پرۆگرامدا هاتوون وه‌ك دروستكردنی تاقیگه‌و هۆڵی تاقیكردنه‌وه، وه‌رزش، كۆمپیوته‌ر، كتێبخانه‌و ...هتد، سه‌رباری ئه‌مه‌ش ئێستا خوێندكار سێ سه‌عات و نیو بۆ چوار سه‌عات ده‌وام ده‌كات به‌هۆی زۆری خوێندكار، ئێمه مه‌به‌ستمانه‌و ئومێد ده‌كه‌ین كاتی ده‌وام زیادبكه‌ین، كه ده‌وام زیادبوو بۆئه‌وه‌ی خوێندكار كاتی زیاتری له‌به‌رده‌ست بێت بۆئه‌وه‌ی وانه‌كانیش باشتر بووترێنه‌وه، ده‌بێ بینای هاوچه‌رخ هه‌بێت، چونكه كه ده‌وام بووه شه‌ش سه‌عات بۆ حه‌وت سه‌عات ئه‌وكاته پێویستت به‌كافتریاش هه‌یه بۆ نانخواردن و پشوودانی خوێندكار‌و قوتابی، ئه‌م گۆڕانه له‌به‌رچاوگیراوه‌و بینای نوێ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دیزاین كراوه، له‌مانگی حوزه‌یراندا له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه ته‌نده‌ره‌كان راگه‌یه‌نران، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌مه‌رجی تایبه‌ت ئه‌و ته‌نده‌رانه‌یان وه‌رگرت و ئێستا له قۆناغی كۆتایی كردنه‌وه‌و شكردنه‌وه‌و بڕیارلێدانه بۆ كۆمپانیاكان.
ئه‌مساڵ سێ ده‌وامی بنبڕده‌كه‌ین. - كه‌ی كێشه‌ی بینا نامینێ یان كه‌مده‌بێته‌وه؟ * ئه‌و 100 خوێندنگایه‌ی دروستده‌كرێن، كه 18 پۆلی و 27 پۆلین زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه شاره گه‌وره‌كان وه‌ك هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و هه‌ندێ له قه‌زاكان، چونكه بارگرانییه‌كه زیاتر له‌سه‌ر سه‌نته‌ری شار‌و قه‌زاكانه‌و سێ ده‌وامی‌و دوو ده‌وامی زۆری تێدایه. پێموایه ئه‌مسال ده‌توانین له‌ناو سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سێ ده‌وامییه‌كان بنبڕ بكه‌ین، له ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ر هه‌مان بودجه ته‌رخان بكرێت جگه له‌بودجه‌ی ئاسایی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌ت كه سالانه 70 بۆ 80 خوێندنگا‌و قوتابخانه دروستده‌كرێت، زیاتر ته‌ركیز له‌سه‌ر ناحیه‌و شارۆچكه‌كان ده‌كات، ئومێد ده‌كه‌ین تا سێ ساڵی داهاتوو هه‌موو سێ ده‌وامییه‌كان ببنه دوو ده‌وام‌و ئیدی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هیواداریشین له‌كابینه‌ی داهاتوودا هه‌موو قوتابخانه و خوێندنگاكانی كوردستان ببنه نموونه‌یی‌و هاوچه‌رخ هه‌م له‌رووی بیناو هه‌م له‌رووی پێداویستی‌و ئاستی زانیستییه‌وه.
- كێشه‌ی كتێب یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان، كتێب چاپده‌كرێ به‌تیراژی زۆر به‌لام ده‌بینین خراپ دابه‌شده‌كرێن؟ * وه‌زاره‌ت وه‌ك لایه‌نی بڕیاده‌ر بۆ چاپكردنی كتێب، پشت به‌و ئامارانه ده‌به‌ستێت كه له په‌روه‌رده‌كان‌و په‌روه‌رده گشتییه‌كان ده‌یگاتێ، بۆ نموونه له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی سالانه كتێب له 100% چاپ ده‌كرێت‌و ئێستا له‌كات و ساتی تۆماركردنی ناوی مندالانداین و سالانه رێژه‌یه‌كیش زیاتر له رێژه‌ی بڕیارلێدراو چاپده‌كرێت، چونكه له‌وانه‌یه منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش یان حه‌وت سال نه‌توانێت وه‌ك پێویست كتێبه‌كه‌ی بپارێزێت ئیدی ناكرێت كتێبێكی پیس بوو بده‌یه مندالانێكی دیكه هیچ نه‌بێت له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه، بۆیه هه‌ر سێ قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م سالانه 100% چاپ ده‌كرێنه‌وه. له قۆناغه‌كانی دیكه‌شدا به‌پێی پێویست كه پرۆگرامی نوێ جێبه‌جێكرا 100% چاپكرا دواتر %75 دوایی 50% چاپكرا، واته له‌ساڵی سێیه‌می دوای جێبه‌جێكردن جارێكی دیكه 100% چاپ ده‌كرێته‌وه. ئه‌مه ستانداردێكه له‌هه‌موو شوێنێك په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌دابه‌شكردن ره‌نگه گرفت هه‌بووبێت، به‌لام به‌راستی ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر خودی په‌روه‌رده‌كان كه له‌كۆگا ناوه‌ندییه‌كان وه‌ریده‌گرن و ده‌چێته كۆگای پارێزگاكان و دوایی ده‌چێته كۆگای په‌روه‌رده‌كان ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كان.
- به‌لام خوێندكارێك كه كتێبی نه‌بوو ره‌نگه ئه‌و ورده‌كارییه نه‌زانێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه كتێبی نه‌گه‌یشتوه‌ته ده‌ست؟ وه‌زاره‌ت یان په‌روه‌رده‌كان كاریان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه ئه‌م كێشه‌یه نه‌هێڵن؟ * ئیشه‌كه زیاتر ئیدارییه، ده‌بینین رێژه‌ی 3% یان 5% كه‌م ده‌هێنێت یان هه‌ندێجار زیادیش ده‌بێت، ئێمه ئه‌مسال هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین كه له‌كاتی خۆی كتێبه‌كان بگه‌نه شوێنی خوێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك دابه‌شبكرێن‌و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌موكوڕی له‌دابه‌شكردندا نه‌بێت، به‌لام كه باس له‌ملیۆنێك‌و 400 هه‌زار خوێندكار ده‌كه‌ی ئه‌وا خۆی له‌خۆیدا ئیداره‌كردنی ره‌نگه ئاسان نه‌بێت، به‌لام نابێت پاساو بێت بۆ بوونی كه‌موكوڕی.
سیستمی نوێ، سویدی نییه. - له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕینی سیستمی خوێندنه‌وه، ئه‌و سیستمه‌ی له كۆنفرانسێكی فراوان بڕیاری لێدراو هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریان لێدا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مسال له سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه خۆپیشاندان دروستبوو، به‌نیازن به‌و سیسته‌مه‌دا بچنه‌وه‌و گۆڕانی تێدا بكه‌ن؟
* له هه‌موو دونیا‌و له‌هه‌موو بوارێكدا سیستم پێویستی به‌گۆڕانه له‌گه‌ل گۆڕانی سه‌رده‌م‌و ته‌كنۆلۆژیا، پێویسته ئه‌م گۆڕانه قبول بكه‌ی، هه‌موو شت قابیلی گۆڕانه به‌لام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و گونجانی له‌گه‌ل بارودۆخی خۆمان، زۆرجار ئه‌م سیستمه نوێیه به‌ناوی سیستمی سویدی ناو ده‌برێت، راسته له‌و كۆنفرانسه‌ی كرا ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له سوید‌و له ولاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیاو ئه‌وروپا هاتن‌و بیروبۆچوونی خۆیان پێشنیازكردو بیرۆكه‌كانیان به‌جدی گفتوگۆكران‌و هه‌ندێكی وه‌رگیراو دواتر بڕیار‌و راسپارده‌كان چوونه حكومه‌ت‌و دواتر په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بڕیاری لێداو بووه سیسته‌م، به‌لام سویدی نییه. هه‌رچه‌نده سیستمی كۆنی عیراقی سیستمێكی پێشكه‌وتوو بوو بۆ سه‌رده‌می خۆی به‌لام له‌ماوه‌ی 30 ساڵی دواییدا ده‌بینین ببوه سیستمێكی داخراو، ئه‌م سیسته‌مه پێویستی به‌وه هه‌بوو بگۆڕدرێت، هه‌رێمی كوردستان بوێربوو ئه‌م سیستمه بگۆڕێت له‌گه‌ل پرۆگرامه‌كه‌یشی، پرۆگرامێكی سه‌رده‌میانه به‌تایبه‌ت له‌بواری زانستییه‌كان بهێنێت، ئه‌م پرۆگرامه هی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی بوو به‌رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی لوبنانی وه‌رگیراو ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ساڵه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ل كراوه كتێبه‌كانی قۆناغ به‌قۆناغ دێت و په‌یڕه‌وده‌كرێت، دوا قۆناغ ئه‌مسال جێبه‌جێده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه ده‌بینین زمانی ئینگلیزی جاران له پێنجی سه‌ره‌تایی ده‌خوێندرا ئێمه كردمان به‌یه‌كی سه‌ره‌تایی پرۆگرامێكی زۆر رێكوپێكه كۆمپانیای ماكمیلانی به‌ریتانی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (سه‌ن رایز) له كوردستان ده‌خوێندرێت، ئێستا هه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه خولی راهێنانی سه‌ركرده‌ی راهێنه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه بۆ هه‌ر سێ پارێزگا جێبه‌جێده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ئاشنا بن به‌دوا قۆناغی ئه‌م پرۆگرامه.
ناتوانین هه‌موو رۆژێك سیستمێك بگۆڕین. - به‌نیازن گۆڕانكاریی ئه‌نجامبده‌ن یان نا؟ * بێگومان هه‌ر سیستمێكی كه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت كه‌موكوڕی هه‌ر ده‌بێت، له قۆناغی تیۆرییه‌وه كه ده‌گاته جێبه‌جێكردن هه‌ندێ كه‌موكوڕی ده‌بێت، ئێمه له‌م قۆناغه‌دا باسمانكردووه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیاریشمانداوه ئێستا كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردن له قه‌زاكان‌و له په‌روه‌رده‌كان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له ئاستی سه‌رپه‌رشتیاران‌و مامۆستایان‌و ته‌نانه‌ت راوێژكردن به‌دایك‌و باوكانیش‌و فیدراسیۆنی قوتابیان‌و خوێندكاران به‌خه‌ڵكانی پسپۆڕ ورده ورده بیروڕای ئه‌وان وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌موكوڕییه‌كانمان له كوێن، حه‌ز ده‌كه‌م زۆر به‌راشكاوی ئه‌وه بڵێم ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه ئێمه سیستمه‌كه وه‌لا ده‌نێین، چونكه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه كه هاتم مقۆمقۆیه‌كی وا هه‌بوو كه وه‌زیری نوێ سیستمه‌كه لاده‌بات، نه‌خێر تۆ نا‌توانیت هه‌موو رۆژێ سیستم بگۆڕیت، چونكه سته‌م له‌و خه‌ڵكه‌و له‌و نه‌وه‌یه ده‌كه‌ی یان به‌ئاسانی سیستمی نوێ بهێنی، به‌ڵكو ده‌توانی پێداچونه‌وه‌ی بابه‌تی به‌سیسته‌مدا بكه‌ی، هیچ عه‌یب نییه ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بێت و هه‌وڵی چاره‌ی بده‌ی، ئێمه‌ش وا ده‌كه‌ین.
- گۆڕانی سیستم له كۆنفرانسێكی به‌رفراوان له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه بڕیاری لێدرا، ئێستا ده‌كرێ دایك‌و باوك یان خوێندكار بڕیار له‌سه‌ر خراپی یان باشی یان كه‌موكوڕی دیاری بكات، ئه‌م كاره پێویسته له كۆنفرانسێكی دیكه‌دا بكرێ؟ * به‌ستنی كۆنفراس ئاساییه، كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ده‌ستنیشانده‌كرێن و ده‌نگده‌ده‌ن و ده‌بێته بڕیار ئیدی جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه با خه‌ڵكانێكی ده‌ره‌وه‌ش بۆچوونی خۆیان هه‌بێت، كه ده‌ڵێم دایك و باوك چونكه ئه‌وان ره‌نگه ئازا و موعاناتی منداڵه‌كانی خۆیان ده‌بینن، ره‌نگه به‌شی زۆری ئه‌م دایك و باوكانه هۆشیار نه‌بن تاوه‌كو منداڵه‌كانیان رێنمایی بكه‌ن.
سه‌رچاوه: كوردستانى نوێ
|