|
|
ئه‌گه‌ری پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ له نێوان عێراقییه‌کان‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دا
بارزان شێخ عوسمان كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه‌ى شه‌وى سێشه‌ممه‌ى نێوان لیستى العراقیه‌و ده‌وڵه‌تى قانون كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى (45) ده‌قیقه‌یى دوقۆڵیى نورى مالكى‌و دكتۆر ئه‌یاد عه‌للاوى لێكه‌وته‌وه، بێ هیچ ئه‌نجامێكى یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و رێككه‌وتنێك كۆتاییهات، وه‌ك رۆژنامه‌كانى عێراق ئاماژه‌یان بۆكرد ،كۆبوونه‌وه‌كه دیدارێكى ئاسایى‌و پرۆتۆكۆلیى نێوان دو هێزى سیاسیى عێراقى بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه بگره دواى كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رانى هه‌ردولا له لێدوانه‌كانیان دا سوربوونى خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى رابردوویان دوپاتكرده‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌مافى خۆیانى ده‌زانن حكومه‌ت پێكبهێنێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه تاریق هاشمیى جێگرى سه‌ركۆمارو سه‌ركرده له لیستى العراقیه رایگه‌یاند هه‌ندێك لایه‌ن (كه ناوى نه‌هێنان) به‌رپرسیارى قه‌یرانى ئێستان، كۆسپ دروستده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م لیستى العراقیه دا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌و وتى عێراقییه‌كان پابه‌ندن به وه‌ى له ناوخۆدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌رینه‌گرت ئه‌وا پاساوى ئه‌وه ده‌بێت كه په‌ناببرێت بۆ ده‌ره‌وه. هاشمیى له قسه‌كانی دا لێدوانێكى (ریمۆند ئۆدیرنۆ) فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراقى به نموونه هێنایه‌وه كه وتبووى ئه‌گه‌رى جێگیربوونى هێزى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌ئارادایه، هاشمیى ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه كه سه‌ركرده‌كانى العراقیه به‌وردى چاودێریى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن‌و به‌دواى چاره‌سه‌رێكى رازیكه‌ردا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان شكستیانهێنا ئه‌وا ده‌سته‌وه‌سان نابن‌و كارتى زۆریان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌ره‌تانێك به‌كاریده‌هێنن. له‌ولاشه‌وه حه‌یده‌ر جۆرانى، سه‌ركرده له لیستى ده‌وڵه‌تى قانون ره‌خنه‌ى له هه‌ندێك لایه‌ن گرت كه توانج له لیسته‌كه‌ى ده‌گرن، گوایه شتێكى خراپ ده‌كات كه سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر مالكى تاكه كاندیدایه‌تى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیر، كه‌چى بۆ خۆیان ره‌وایه سوربن له‌سه‌ر كاندیداى خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته، جۆرانى ئه‌وه‌ى به "بانێكه‌و دو هه‌وا" وه‌سفكرد، له‌نێو ئه‌و توندبوونه‌وه ئیعلامیه‌ى كوتله‌كان دا، هاوپه‌یمانیى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێده‌دات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى وتوێژى رابردووى كوتله‌كان چ له ده‌ره‌وه‌ى عێراق، چ له ناوخۆى وڵات. هاوكات له سه‌ربانگهێشتى به‌رێز مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ید موقته‌دا سه‌در سه‌ردانى هولێرى پایته‌ختى هه‌رێم ده‌كات، پێده‌چێت نورى مالكی سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقى فیدراڵ-یش بگاته هه‌ولێرو دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌ید سه‌دردا كۆى بكاته‌وه، هه‌موو ئه‌و جموجۆڵه سیاسیییانه كه له‌پێناوى كۆتاییهێنان به گرێكوێره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تێكى نوێ دایه، چاودێرانى گه‌یانۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه بازنه‌ى لێكتێگه‌یشتن‌و لێكنزیكبوونه‌وه زیاتر بێت له نێوان ئه‌وانه‌ى چاره‌نووسێك كۆیانده‌كاته‌وه‌و خاڵى هاوبه‌شیان زیاتره نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه خاڵى ناكۆكیان زیاتره. ئه‌و ناوه‌ندانه رێككه‌وتنى ده‌وڵه‌تى قانون‌و ئیئتلافى نیشتمانیى به شیاوتر ده‌زانن كه (هاوپه‌یمانێتى نیشتمانیى)یان پێكهێناوه كه ده‌بێته گه‌وره‌ترین كوتله‌ى پارله‌مانیى له ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دا، له‌و باره‌یه‌شه‌وه دوباره حه‌یده‌ر جۆرانى، له لیستى ده‌وڵه‌تى قانون وتى :"(حه‌یده‌ر موللا) له لیستى العراقیه له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى دوشه‌ممه‌ى رابردوودا له پارله‌مان دا به جۆرێك له جۆره‌كان دانیناوه به‌وه‌دا كه هاوپه‌یمانیى نیشتمانیى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى پارله‌مانیییه‌و وتویه‌تى العراقیه كۆسپ ناخاته به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵكو ئێستا تۆپه‌كه‌ى خستۆته نزیك گۆڵى هاوپه‌یمانیى نیشتمانیى ". جورانى وتى: ئێمه ئه‌و لێدوانه وا تێده‌گه‌ین كه داننانه به لێكدانه‌وه‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى ده‌رباره‌ى كوتله‌ى گه‌وره‌ى پارله‌مانیى، كه كێ ده‌گرێته‌وه. كه‌واته ئێستا لایه‌نه‌كان سه‌رگه‌رمى كۆكردنه‌وه‌و ریزكردنى كارته‌كان ده‌بن كه تێكه‌ڵاو ببوون، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌یه كه تا هه‌فته‌ى ئاینده دیاریكردنى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆتایى بێت‌و جارێكى تر ناچاریى وانه‌كات كه ده‌ستور پێشێلبكرێت، گرێكوێره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بكرێته‌وه، به‌رله‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له 4 ى ئۆگۆست دا كۆببێته‌وه‌و بڕیارى نێگه‌تیف بدات له‌سه‌ر عێراق، چونكه تائێستاش عێراق له‌ژێر چاپته‌رى حه‌وتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دایه، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت دورنیه ئه‌نجومه‌نى ئاسایش حكومه‌تى كاتیى پێك نه‌هێنێت، یاخود هه‌ڵبژاردن دوباره نه‌كاته‌وه.
|
| وێنه‌ی زیاتری
بابه‌ته‌که |
|
|