بایسكل.. وه‌رزشێكى ئاسان‌و سوودبه‌خش
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تازه ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه كه، لێخوڕینى بایسكل بۆ ته‌نها پێنج خوله‌ك رۆژانه، یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى ژنانى گه‌نج ده‌دات.
لێكۆڵه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه، لێخوڕینى بایسكل ئاسانترین رێگه‌یه بۆ دابه‌زاندنى كێشى گه‌نجه‌كانى ئه‌مریكا، كه زۆربه‌یان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، رونیشكراوه‌ته‌وه رۆژانه پێنج خوله‌ك لێخوڕینى بایسكل هۆكارێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى ژنانى گه‌نج.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه، زیادكردنى ماوه‌ى لێخوڕینى بایسكل وا ده‌كات كه به‌سه‌ر زیادبوونى كێشدا زاڵبیت‌و له ئاستێكدا رایبگریت.
سێیه‌كى گه‌نجه پێگه‌یشتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها 16%ى مناڵان‌و تازه پێگه‌یشتووانیش هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه.
|