هه‌ولێر.. چاپڵنى چیاكانى كوردستان نمایشده‌کرێت
بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستان‌و دواى ته‌واوبوونى قۆناغى مۆنتاژ،ده‌رهێنه‌ر جانۆ رۆژبه‌یانى نوێترین كارى سینه‌مایی خۆی له هه‌ولێر نمایشده‌كات. فیلمى سینه‌مایی (چاپڵنى چیاكان) له سیناریۆو ده‌رهێنانى جانۆ رۆژبه‌یانى له هۆڵی پێشه‌واى شارى هه‌ولێر نمایشده‌كرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر شێخانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌م‌و ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى كاره‌كه له لێدوانێكى تایبه‌تدا وتى: دواى ئه‌وه‌ى فیلمى سینه‌مایی چاپڵنى چیاكان قۆناغى وێنه‌گرتن‌و مۆنتاژی كۆتاییهات، كه تێیدا چه‌ندین ئه‌كته‌رى كورد‌و ئه‌مریكى به‌شدارن، ناوه‌رۆكى فیلمه‌كه باس له ئێش‌و ئازاره‌كانى كورد‌و ئه‌نفال‌و ئاواره‌بوونى كورد ده‌كات، ئێواره‌ى رۆژی چوارشه‌ممه 28\7، له هۆڵی پێشه‌واى شارى هه‌ولێر نمایشێكى تایبه‌تى بۆ ده‌كه‌ین، كه ئه‌و نمایشه‌ى ده‌بێته یه‌كه‌م نمایشی فیلمه‌كه. ئه‌م فیلمه ساڵی رابردوو به‌ماوه‌ى (24) رۆژ له (72) لۆكه‌یشن قۆناغى وێنه‌گرتنى كۆتاییهات.
|