|
سروشت |
|
سروشتم ره‌نگا‌وره‌نگه پڕ ئاواز‌و ئاهه‌نگه تێكڕا وه‌ك سه‌مفۆنیایه زۆر ده‌نگى خۆشى تیایه * * * * بۆ هه‌رلا هه‌نگاو ده‌نێم سۆڵۆى ده‌نگێ دێته گوێم هاژه‌ى چه‌م خوڕه‌ى كانى موزیكایه و گۆرانى * * * * (گڤه گڤ) ى ڕه‌شه‌با كه (خشه‌خش) گه‌ڵا ده‌با وه‌ك ئامێرى هه‌وایی سروشت ده‌خاته شایی * * * * كه هه‌وریش (ده‌گرمێنێ) (ترپه)ى باران ده‌هێنێ وه‌ك ده‌نگى زه‌رب و ده‌هۆڵ دێته گوێم شه‌پۆل شه‌پۆل * * * * كه پێ به به‌فرا ده‌نێم (خرمه خرم)دێته گوێم ئه‌وسا هه‌ست ده‌كه‌م من خۆم بۆ سروشتم مایسترۆم
ساڵح بێچار |
|
|