تەندروستی

10 سوودی ڕەشکە

ڕەشکە تۆوێکی بچووکی ڕەنگ ڕەشە و لە گوڵێک دروست دەبێت، بۆ ماوەی چەندین سەدەیە لە دروستکردنی دەرمانە سروشتییەکاندا بەکاردێت و زۆرکات لەگەڵ نان و خواردنە هەویرییەکاندا تێکەڵ دەکرێت

ماڵپەڕی "Food.Ndtv" لە بابەتێکی تەندروستیدا باس لە چەند سوودێکی تۆوی ڕەشکە دەکات کە ئەمانەن:

-بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی لیمۆ و بەکارهێنانی وەک ماسکێک یارمەتی لابردنی پەڵە و زیپکە دەدات
-شەکری خوێن ڕێکدەخات
-تەندروستی مێشک باشتر دەکات
-بەسوودە بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە
-یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش
-ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە
-پەستانی خوێن کۆنترۆڵ دەکات
-پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکان دەکات
-ددانەکان بەهێز دەکات
-بەرگری لەش دژی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەهێز دەکات