سەنتەری " ڤیکتۆر "ی ڕوسی کە تایبەتە بە زانستی ڤایرۆس و نەخۆشییە گواستراوەکان ڕایگەیاندووە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر سێ خۆبەخش سەرکەوتنی بەدەستهێناوە .
ئاژانسی " نۆڤۆستی " لە هەواڵێکدا لە زاری بەرپرسانی سەنتەری ڕینات ماکسیوتوف بڵاویکردۆتەوە تاقیکردنەوەکانی سێ خۆبەخش کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا-یان بۆبەکارهێنراوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بەرگی لە لەشیان دا دژی ڤایرۆسەکە دروستبووە .
ئاژانسەکە ئاماژەیبەوەکردووە یاتر لە ١٠٠ پسپۆڕ لە ڕوسیا کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن .
کێبڕکێی وڵاتان لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسین بەردەوامە و تا ئێستا چەندین ڤاکسین لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەدان، هەفتەی رابردو زانکۆی " ئۆکسفۆرد"ی بەریتانی رایگەیاند ڤاکسینەکەیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و بە ڕێژەی لە ٨٠٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە .