لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، بەشێکی زۆری خەڵکی لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی فراوان تێیاندا بڵاوبۆتەوە توشی جۆرێک لە قەلەقی و فشاری دەروونی بوون بەهۆی ترس لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە، کە ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر سیستمی خۆراک و خەو دادەنێت
ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێکی تەندروستی دا باس لە شەش هەنگاو دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەلەقی و دڵەڕاوکێ و هەبوونی خەوێکی ئارامتر کە ئەمانەن:
1.کارە ڕۆتینییەکانی ڕۆژانەت بەشێوەیەکی گونجاو ڕێکبخە
2.خۆت بەدوور بگرە لە سەرخەوشکاندن و خەوتنی زۆر لە ڕۆژدا
3.لە ڕۆژدا هەندێک وەرزش ئەنجام بدە
4.بۆ ماوەی سەعاتێک پێش نوستن کۆمپیوتەر و ئامێرە زیرەکەکان بەکارمەهێنە و خۆت بەدوور بگرە لەو تیشکە شینانەی لەم ئامێرانەوە ڕاستەوخۆ لە چاو دەدات
5.تەنها گوێبیستی بەشێکی کەم لەو هەواڵانە بە کە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکرێنەوە و خۆت لە گوێگرتنی بەردەوام لە هەواڵەکان و بەتایبەت هەواڵە نەرێنییەکان بەدوور بگرە
6.خۆت لە زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان بەدوور بگرە