تەندروستی

تەندروستترین خواردنەکان بۆ ژەمی بەیانی

توێژینەوەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە ژەمی بەیانی یەکێکە لە ژەمە هەرە گرنگەکانی ڕۆژ بۆ تەندروستی مرۆڤ، بەڵام نەخواردنی نانی بەیانی باشترە لەوەی کە لە ژەمەکەدا خواردنی نا تەندروست بخۆیت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی خواردنی خۆراکی باش و تەندروست لە ژەمی بەیانیدا بەشێوەیەکی هاوسەنگ وزەیەکی باشت پێ دەبەخشێت و وا دەکات لە ژەمەکانیتردا کەمتر بخۆیت

ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێک دا لیستی 12 جۆر خۆراکی تەندروست بۆ ژەمی بەیانی خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:

1.هێلکە

خواردنی هێلکە لە ژەمی بەیانیدا هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا

2.قاوە

بەرزی ڕێژەی کافاین لە قاوەدا سەلمێنراوە کە دەبێتە هۆی باشترکردنی میزاج و وریایی و دەرونێکی ئارام

3.شۆفان

شۆفان باشترین هەڵبژاردەیە لە دانەوێڵەکاندا بۆ نانی بەیانی، جۆرێک لە فایبەری بێ هاوتای تێدایە کە پێی دەوترێت (ئۆت بێتا گلوکان) و چەندین سوودی تەندروستی هەیە لەنێویاندا کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ

4.چای سەوز

چای سەوز دژە ئۆکسیدی تێدایە و تەندروستی مێشک و دڵ و دەمارەکان دەپارێزێت

5.میوە

بەشێوەیەکی گشتی خواردنی میوەکان لە بەیانیاندا سوودێکی زۆری هەیە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامینەکان، فایبەر و پۆتاسیۆم، لە هەمان کاتدا ڕێژەیەکی کەمی کالۆریان تێدایە