هەمەڕەنگ

کانی ویست خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکات

هونەرمەندی ڕاپی ئەمریکی کانی ویست  لە تویتێکدا کاندید بوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕاگەیاند، کە وابڕیارە لە کۆتایی ئەم ساڵدا ئەنجامبدرێت

ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی " پێویستە بە متمانەکردن بە خودا بیروباوەڕ و ئامانجەکانمان یەکبخەین و داهاتوو بونیادبنێین، من خۆم بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید دەکەم ".

بەوەش کانی ویست دەبێتە ڕکابەری دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتییەکان .

کانی ویست ئەستێرەیەکی دیاری بواری ڕاپ و میوزیکی ئەمریکییە  لە ساڵی ١٩٧٧ لە ویلایەتی چیکاگۆ لە ئەمریکا لە دایك بووە