هەمەڕەنگ

هەرێمێکی کامبۆدیا بازرگانی بە گۆشتی سەگەوە قەدەغە دەکات

سیم ڕیپ، یەکێکە لە بەنێوبانگترین ناوچە گەشتیارییەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، وەک یەکەم هەرێمی کامبۆدیا بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بازرگانی فرۆشتنی گۆشتی سەگ، ئەمەش بە سەرکەوتنی چالاکوانانی پاراستنی ئاژەڵان دادەنرێت

ماڵپەڕی "ئیندیپێندنت" لە بابەتێکدا باس لە قەدەغەکردنی گۆشتی سەگ دەکات لە کامبۆدیا، بە مەبەستی پاراستنی ئاژەڵان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە جیاوازەکان لە ڕێگەی گۆشتی ئەم ئاژەڵەوە

لە بەدواداچوونێکی گروپی نێودەوڵەتی مافی ئاژەڵاندا "فۆر پاوس" ماڵێکی بەخێوکردنی سەگ لەگەڵ پێنج شوێنی هەڵگرتن و بازرگانیکردنی سەگ لە هەرێمی سیم ڕیپ دۆزراوەتەوە، ئەمە لەگەڵ هەبوونی 21 ڕێستۆرانت کە مانگانە نزیکەی 2،900 سەگ پێشکەشی سەردانیکەرانیان دەکەن لە شارەکەدا

لەلایەکیترەوە بەشی کشتوکاڵی هەرێمەکە ڕایگەیاندووە کە ''بازرگانی فرۆشتنی گۆشتی سەگ لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بووەتە سەرچاوەی ئاژاوە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکیتر"

هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی هەرێمەکە ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە بڕیاریانداوە بە قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە گۆشتی سەگەوە و "ڕاوکردن، کڕین، فرۆشتن و بەخێوکردنی" بە تووندی سزای لەسەر دانراوە کە زۆرترینی پێنج ساڵ زیندانیکردن و کەمترینی 50 میلیۆن ڕیاڵە