هەمەڕەنگ

پاسێک دەکەوێتە نێو دەریاچەیەکەوە و قوربانی لێدەکەوێتەوە

لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا لەشاری "ئێنشنی" سەر بە هەرێمی  گوزاوی باشووری ڕۆژهەڵاتی چین پاسێک دەکەوێتە نێو دەریاچەیەکەوە، بەوهۆیەوە 21 کەس گیانلەدەست دەدەن و 16 کەسیش بریندار دەبن

ڕوداوەکە لە کاتی  نیوەڕۆدا ڕوویداوە، پاسەکە ڕاگری لێواری شەقامەکەی تێکشکاندنووە و کەوتۆتە نێو دەریاچەی هۆنگشانەوە لە قەزای شیشەوو

بەگوێرەی ''نوسینگەی ئیدارەدانی ڕووداوە لەناکاوەکان'' ی شارەکە لە دەوروبەری سەعات 10ی شەودا نزیکەی 37 سەرنشینی پاسەکە لە ئاوەکە هێنراونەتە دەرەوە، لەو ژمارەیە 20 کەس گیانیان لەدەست داوە کە لەنێویاندا شۆفێری پاسەکە هەیە کەسێک دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەتوانراوە ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستداوە و تا ئێستاش 16 کەس بریندارن

بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، پاسەکە لە نێو ئاوەکە هێنراوەتە دەرەوە و نزیکەی 1،100 کەس لە تیمی ڕزگارکەران هێشتا سەرقاڵی گەڕانن بەدوای سەرنشینەکانیتردا