هەمەڕەنگ

خۆپارێزی لە کۆرۆنا بە هونەرێکی جوان

سەدان دڵی گەورەی سپی لە سەوزاییەکانی پارکێکی بەنێوبانگی شاری بریستلی بەریتانیا کێشراوە بۆ بیرهێنانەوەی هاوڵاتیان لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و پاراستنی مەودای سەلامەتی نێوانیان، بەمەش ڕێگری بکەن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتێکدا شارەکە دەیەوێت بەشێوەیەکی سەلامەت ڕێکارەکان کەمبکاتەوە و ئاسانکاری بکات لە دووبارە کردنەوەی شوێنە گشتییەکان دا

ئەم کارە هونەرییە لەلایەن گروپێک لە هونەرمەندانی وێنەکێشی "Upfest Gallery" ئەنجامدراوە کە ڕۆژی 7ی تەمووز هەستاون بە نەخشاندنی چەند دڵێک لەنێو چیمەنی پارکێکدا لە بریستل، بەریتانیا

دڵەکان بە نزیکەیی سێ مەتر پانن و نێوانی هەر دوو دڵێک دوو مەتر دەبێت ئەمەش بۆ پاراستنی مەودای سەلامەتی نێوان سەردانیکەرانی پارکەکە

ئەم هەنگاوەی هونەرمەندانی وێنەکێش بەشێکە لە دەسپێشخەری "بەیەکەوە بریستۆڵ" کە لەلایەن دەسەڵاتداران و سەرمایەدارانی شارەکەوە ڕاگەیەندراوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەلامەت ژیان لە شارەکەدا ئاسایی بکرێتەوە