تەکنەلۆژیا

ئینستاگرام بازاڕی هیند داگیر دەکات لە دوای ڕاگیرانی تیک تۆک


بە گوێرەی هەواڵیکی ئاژانسی "CNN" ، لە دوای وەستاندنی "تیک تۆک" لە هیندستان کۆمپانیاکە هەفتەیەکی سەختی بەڕێکرد و ململانێی کۆمپانیای "ئینستاگرام"یش دۆخەکەی سەخت تر کرد.

لەو بارەیەوە لە کۆتاییەکانی هەفتەی ڕابردوودا وڵاتی هیند کە زۆرترین دابەزاندنی بەرنامەی "تیک تۆک"ی هەیە لە دەرەوەی وڵاتی چین، ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی بڵاوکردنەوە و بەشداریپێکردنی ڤیدیۆی ناسراو بە "تیک تۆک" ڕادەگرێت لە پاڵ چەندین پڕۆگرامی دیکەی چینی بە هۆکاریی بوونە هەڕەشە لەسەر سەروەری و ڕاستگۆیی وڵاتەکە. هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە سێیەم گەورەترین بازاڕی "تیک تۆک"ی هەیە لە دوای چین و هیند هەمان هەنگاوی وڵاتی هیندستانی جێبەجی کرد.
لە ئێستاشادا کۆمپانیای "ئینستاگرام"ی ڕکابەر لە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە دایە لە بازاڕەکانی هیند دا کە وەستانی "تیک تۆک" دروستی کردووە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی بەرنامەیەکی تایبەت بە خۆی بۆ بڵاوکردنەوە و بەشداریپێکردنی گرتەی ڤیدیۆیی بە ناوی "Reels".
لە کۆتایشدا کۆمپانیای "فەیسبوک" کە خاوەنداریەتی "ئینستاگرام" دەکات ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە تاقیکردنەوەی بەرنامەی "ڕییڵس" لە هیند دەست پێدەکات.