تەندروستی

سوودە تەندروستیەکانی ئەنەناس

ئەنەناس یەکێکە لە بەتامترین میوەکان و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان ئەمەش وای کردووە کاریگەری ڤایرۆس و بەکتریاکان لە سەر جەستە کەمبکاتەوە ئەمە جگە لە بەهێزکردنی ئێسکەکان

ماڵپەڕی "سەباح" لە بەشی تەندروستیدا چەند سوودێکی تەندروستی ئەم میوەیەی خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن:

1.بەرگری لەش بەهێز دەکات

2. بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و جومگەکان

3.فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە

4.بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C و دژەئۆکسیدەکان ڕێگری دەکات لە کەمبوونەوەی توانای بینین

5.بەسوودە بۆ چارەسەری کۆکە و ڕزگاربوون لە پەتا

6.ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات

7.ئەگەری توشبوون بە سکچوون و هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە

8.ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات

9.بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان

10.تەندروستی پوک و ددانەکان باشتر دەکات