تەندروستی

لەبەر سێ هۆکار مەتات لە مەچەک دا دامەنێ

ڕەنگە بیستبێتت کە دانانی مەتاتی قژبەستن لە مەچەکدا زیانی تەندروستی هەیە، بەڵام گرنگیت پێ نەدابێت و ئەم خووەت دووبارە کردبێتەوە، پێویستە ئەوە بزانیت کە ئەوەی دەوترێت لەوبارەیەوە تەنها ڕێنمایی دکتۆرەکان نییە بەڵکو ڕاستیەکە و پێویستە ئاگاداری بیت

ماڵپەڕی "برایت ساید" لەبارەی زیانەکانی دانانی مەتات لە مەچەک دا سێ خاڵی گرنگی خستووەتە ڕوو کە ئەمانەن:

1.ڕەنگە ببێتە هۆی گرفت بۆ سوڕی خوێن

کاتێک کە تۆ ئەم بەستەرە لاستیکییە لە مەچەکت دەبەستیت، ئەوا تۆ فشار دەخەیتە سەر بۆرییەکانی خوێن ئەمەش کاریگەری دادەنێت لەسەر خاوبونەوەی جوڵەی خوێن لە جەستەدا

2.ڕەنگە ببێتە هۆی هەوکردن

دەرکەوتووە کە کاتێک تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر مەتات لە مەچەکت دەبەستیت، پێستی دەستت بریندار دەکات بەهۆی ئەو لێکخشاندن و پەستانەی لەسەر پێستەکە دایدەنێت، ئەمەش وادەکات ئەو بەکتریایانەی کە بە مەتاتەکەوەیە یان لەسەر پێستتە بچێتە ناو برینەکەوە و ببێتە هۆی هەوکردن

3. شێوازی جوانی دەرکەوتنت دەشێوێنێت

بەشێوەیەکی گشتی بەستنی مەتات لە مەچەک دا بە ستایلێکی جوان دانانرێت و باشترە جێگرەوەکانی وەک سەعات و دەستبەند و خشڵەکانیتر بەکاربهێنیت بۆ ڕێکخستنی لەگەڵ جلوبەرگەکانت دا