هەمەڕەنگ

سێ خوشک لە ئۆهایۆ لە هەمان ڕۆژ و هەمان نەخۆشخانە منداڵیان دەبێت

ماڵپەڕی "فۆکس 29" لە بابەتێکدا باس لە ڕوداوێکی کەم وێنە دەکات کە منداڵبوونی سێ خوشکە لە هەمان ڕۆژ و هەمان نەخۆشخانەدا

دەنیشا هەینس، ئێریەڵ ویلیەمس و ئانشی هەینس ڕۆژی 3ی تەمووزی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی "Ohio Health Mansfield Hospital" منداڵیان بوو لەگەڵ جیاوازی تەنها چوار سەعات و نیو لە کاتی منداڵبوونیاندا

ئاژانسی "ئەسۆشیەتد پرێس 1998" ڕوداوە دەگمەنەکی ئەم سێ خوشکە، کە منداڵبوونیانە لە هەمان ڕۆژدا وەک حاڵەتێک لە 50 ملیۆن حاڵەت باسکردووە

ئێریەڵ ویلیەمس یەکەم کەس بوو کە منداڵەکەی بوو، کێشی منداڵەکەی 8 پاوند و 2 ئۆنس بوو، ناوی لێ نا "سنسیەر"، بەدوایدا ئاشلی هەینس منداڵی بوو کە کێشی 6 پاوند و 10 ئۆنس بوو ناوی نا "ئادریۆن"، دوای ئەمیش دانیشا هەینس منداڵەکەی بوو کە ناوی نا "ئێمری" و کێشی 4 پاوند و 14 ئۆنس بوو