تەندروستی

دکتۆرێک بە جلوبەرگی خۆپارێزییەوە ڕێنمایی دەدات بە نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرقاڵی ئەنجامدانی "یۆگا"ن

دکتۆرێک بە جلوبەرگی خۆپارێزییەوە ڕێنمایی دەدات بە نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە سەرقاڵی ئەنجامدانی "یۆگا"ن لە یەکێک لە سەنتەرەکانی چاودێری توشبووانی کۆرۆنا، ڕۆژی پێنج شەممە لە شاری نیو دێلهی هیندستان

کاربەدەستانی بەشێک لە شارەکانی هیندستان  دووبارە ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ و شوێنە گشتییەکانیان تووند کردۆتەوە دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی بوژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکە بەشێک لە ڕێکارەکان هەڵگیران و شوێنە گشتییەکان کرانەوە

شارەکانی نیو دێلهی، مومبای، چنای، بانگالۆر و پوونە لەنێو ئەو شارانەن کە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو تێیاندا زیادی کردووە

هیندستان لە ئێستادا لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە و وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاندووە " ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکە یەک میلیۆن کەسی تێپەڕاندووە لەگەڵ بوونی زیاتر لە 25 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان"

ئەمەش وایکردووە کە کاربەدەستانی شارە جیاوازەکان ناچاربن ڕێکارەکان تووند بکەنەوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە