تەندروستی

شەش خۆراک بۆ درێژبوونی برژانگەکان

چەندین ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ درێژبوونی برژانگەکان:ئەتوانیت زەیتە سوودبەخشەکانی وەک زەیتی زەیتوون و زەیتی گوێزی هیندی بدەی لە برژانگت، مەساج بۆ پێڵووی چاوەکانت بکەیت یاخود پشوو بە برژانگەکانت بدەی ئەویش بە دورکەوتنەوە لە ماکیاژ

بەڵام ئاسانترین ڕێگا بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن برژانگێکی درێژوو جوان ڕێکخستنەوەی ژەمەکانی خواردن و خواردنی خۆراکە سوودبەخشەکانە کە نەک تەنها سوود بە برژانگەکان بگەیەنێت بەڵکو بەسوودبێت بۆ تەواوی تەندروستی جەستە

ماڵپەڕی "برایت ساید" باس لە شەش جۆر خۆراک دەکات کە ئەو ڤیتامینانەیان تێدایە کە بەسوودن بۆ تەندروست بوون و درێژبوونی برژانگەکان

1.هێلکە

2.ماسی سەلەموون

3.چەرەسات

4.سەوزە و میوەکان

5.قارچک

6.پاقلەمەنییەکان