تەندروستی

روسیا: ئەو ڤاكسینەی بەرهەمی دەهێنین رەزامەندی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەی لەسەر ئاستی جیهان دەدرێن بۆ دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، پزیشكان و پسپۆڕانی تەندروستی روسیا بەردەوامن بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ڤاكسینێك، هەرچەندە تائێستاش نەگەیشتوونەتە خاڵی كۆتایی و ئەنجامێكی تەواوەتییان دەست نەكەوتووە، بەڵام باس لەوە دەكەن پێدەچێت پێش كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینێك بەرهەم بهێنن كە دەبێتە یەكەم ڤاكسین رەزامەندی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت.