تەندروستی

بەریتانیا دەبێتە پێشەنگی وڵاتان لە پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا

زاناكانی بەریتانیا لەسەر تاقیكردنەوەی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ دەگەنە دەرەنجامێكی نوێ

ڕۆژنامەی (تەلەگراف)ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، زاناكانی زانكۆی (ئۆكسفۆرد) جۆرێك لە ڤاكسینی كۆرۆنایان لەسەر مرۆڤ تاقیكردووەتەوە كە لە ماوەی (٢٠) دەقەدا، ٩٨٪ی خانەكانی ئەو كەسانەی ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە، دژە تەن لە بەرامبەر ڤایرۆسەكە دروستكردووە.

زاناكانی زانكۆی (ئۆكسفۆرد) دەڵێن: پشكنینی گشتی بۆ ئەو كە
سانە دەكرێت كە ڤاكسینەكەیان لەسەر تاقیكراوەتەوە، بۆ دەستنیشانكردنی لێكەوتە نەرێنییەكانی ئەو ڤاكسینە لەسەر بەشەكانی تری لەشی مرۆڤ.
لە ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامەی (تەلەگراف)دا هاتووە، ئەگەر ڤاكسینەكە كاریگەری باشی هەبێت، پێشبینی دەكرێت بە شێوەیەكی فراوان مانگی ئەیلول دەست بە بەرهەمهێنانی بكرێت