هەمەڕەنگ

ڕۆژی یەك شەممە دیاردەیەکی گەردونی دەگمەن ڕودەدات

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "popularmechanics" ئەمریکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەك شەممە دیاردەیەکی گەردونی دەگمەن ڕودەدات ئەویش بینینی پێنج هەسارەیە لە ئاسمانی گۆی زەوی .

ڕۆژنامەکە لەزاری فەلەك ناسانەوە ئاماژەی بەوەکردووە کە هەسارەکانی "عەتارەد، زوهرە، مەریخ، موشتەری و زوحەل" ٤٥ خولەك پێش خۆرهەڵهاتن لە ئاسمانی نیوەگۆی باکور و باشوری گۆی زەوی بەبێ بەکارهێنانی تەلیسکۆب دەبینرێن .

باسی لەوەش کردووە دیاردەکە لە نێوان کاتژمێر(٤ بۆ ٥)ی بەرەبەیان ڕودەدات لەگەڵ دەرکەوتنی مانگ لە ئاسمان و هەسارەی موشتەری دەکەوێتە بەشی خۆرئاوا و هەسارەی زوهرەش دەکەوێتە بەشی خۆرهەڵات