تەکنەلۆژیا

بەریتانیا داوای شوێنگرەوەی تۆڕی نەوەی پێنجەمی کۆمپانیای هواوی لە ژاپۆن دەکات

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "The Nikkei" کە تایبەتە بە بازاڕی پشکەکانی تۆکیۆ، حکومەتی بەریتانیا داوای هاوکاری لە وڵاتی ژاپۆن کردووە بۆ بنیاتنانی تۆڕێکی بێتەلی نەوەی پێنجەم تایبەت بە خۆیان، بێ ئەوەی پشکی کۆمپانیای "Huawei Technologies"ی تێدابێت کە ئەمەش هەنگاوێکی تری حکومەتی لەندەنە لە جەنگی جیهانی تەکنۆلۆژیا و ئاسایشی نیشتیمانی لە نێوان وڵاتانی چین و ئەمریکا.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی بەریتانیا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو چاویان بە هاوتا ژاپۆنیەکانیان کەوتووە کە ئەمەش دوای دوو ڕۆژ دێت لە بڕیاری حکومەتی بەریتانیا بە کێشانەوەی تەواوی بەرهەمەکانی کۆمپانیای هواوی کە تایبەتن بە تۆڕی نەوەی پێنجەم لە بازاڕەکانیدا و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی لە وڵاتدا بە تەواوی تا کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٧.

لە لایەکی تریشەوە، ڕۆژنامەی "business daily" لە زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە کە حکومەتی بەریتانیا هەریەک لە ( NEC Corp  و  Fujitsu Ltd) دەستنیشانکردووە وەک دوو کۆمپانیای ئامێر دابینکەری گونجاو کە شوێنگرەوە بن بۆ کۆمپانیای هواوی.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا حکومەتی بەریتانیا کە لە سەروبەندی دەرچوونیەتی لە یەکێتی ئەوروپا، ترسەکانی لە باوەڕپێکراوی و پارێزراوی کۆمپانیای هواوی "بۆریس جۆنسن"ی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی خستە بەردەم دوو بژاردەی قورسەوە کە دەبوو یان ئەمریکای هاوپەیمانی لەمێژینەی لە دەست بدات یاخود دەستبەرداری بلیۆنان دۆلار ببێت لە وەبەرهێنانەکانی وڵاتی چین