هەمەڕەنگ

لە یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونی دا "پلەیستەیشن4" بە دیاری وەردەگرێت

پیاوێکی خەڵکی کۆلۆرادۆ لە یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونی دا ئامێرێکی "PS4" بە دیاری وەردەگرێت

ماڵپەڕی "فۆکس 29" لە بابەتێکدا باس لە ئاهەنگی لەدایکبوونی پیاوێکی بەتەمەنی خەڵکی کۆلۆرادۆ دەکات، کە خولیای یاریییە ئەلکترۆنییەکانی هەیە، هەر بۆیە منداڵەکانی لە یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونیدا ئامێرێکی ئەلکترۆنی پلەیستەیشن چوار "PS4"ی بە دیاری پێشکەش دەکەن

دیک دیزێنگرێمڵ، ڕۆژی 10ی تەمووز یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و کەسە نزیکەکانی و چەندین دیاری جۆراوجۆریان بەو بۆنەیەوە پێ بەخشی

لە کاتی کردنەوەی دیارییەکان دا دەبینێت یەکێک لە دیارییەکان "پلەیستەیشن 4"ە ، ئەمەش هەمووان سەرسام دەکات و میوانەکان دەست دەکەن بە پێکەنین و لێی دەپرسن، تۆ یاریکەری یارییە ئەلکترۆنییەکانی؟، دیک لە وەڵامدا دەڵێت "بەڵێ بە ڕاستی سەرسامتان کردم دڵخۆشم بەم دیارییە"

دیارییەکە لەلایەن یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی "ڕۆبێرت" پێشکەشی کراوە و دەڵێت "کاتێک ویستمان بۆ یادی لەدایکبوونی باوکم دیارییەک بکڕین دایکم پێشنیاری ئەم یارییە ئەلکترۆنیەی کرد و چونکە پیشتر باسی کردووە کە حەز دەکات دانەیەکی هەبێت، ئێمەش بڕیارمان دا بۆی بکڕین"