تەندروستی

ئەو خواردنانەی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە ژەهراوییەکانیان تێدایە مەترسین بۆ سەر تەندروستی

خواردنە جۆراو جۆرەکان بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان بەسوودن بۆ تەندروستی، بەڵام هەندێک خۆراک ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ژەهراوی تێدایە و زۆرکات زیان بە تەندروستی دەگەیەنن

بۆیە پێویستە بۆ تەندروست ڕاگرتنی جەستە خۆمان بەدوور بگرین لەو خۆراکانەی کە ڕێژەی ماددە ژەهراوییەکان تێیان دا لە ئاستێکی بەرزدایە

ماڵپەڕی "سەباح" لە بابەتێکی تەندروستی دا لیستی کۆمەڵێک لەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە ڕێژەیەکی زۆری ماددەی ژەهراوییان تێدایە کە ئەمانەن:

1.گۆشتی سوور

2.ماسی توونە

3.شیر

4.گەنمەشامی

5.پەنیر

6.خواردنی ناو قتوو