هەمەڕەنگ

جلوبەرگی لەبیرچووی سەردانیکەرانیان دەیانکاتە دوو کەسی بەنێوبانگ

دوانەیەکی بەتەمەن کە خاوەنی جلشۆری کارەبایین بەهۆی چەند وێنەیەکەوە کە بەو جلوبەرگانەوە گرتوویانە کە سەردانکەرانیان لەبیریان چووە نێوبانگێکی زۆر پەیدا دەکەن و هەوادارێکی زۆر لەخۆیان کۆدەکەنەوە

ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" لە بەشی ستایلدا چەند وێنەیەکی دوانەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لە ماوەیەکی کەمدا بوونەتە جێی باسی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

دوانە بەتەمەنەکە "شوو شەوڕ"ی تەمەن 84 ساڵ و "چان وان جی"ی تەمەن 83 ساڵی هاوسەری دەیان ساڵیان  بەکارکردن لە دوکانێکی جلشۆری کارەبایی بەسەربردووە بە شتنی جلوبەرگی سەردانیکەرانیان لە شاری تایچوونگی تایلاند

دوای ئەوەی کوڕەزاکەیان کە کاریی ڕێکخستن و داهێنانی ستایلی جیاوازە هەژمارێکی تایبەتی ئینستاگرامیان بۆ دەکاتەوە  لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، بەهەموو ئەو پارچە بەجێماوانەی کڕیارەکانیانەوە هەر لە کڵاو، جلوبەرگ و چاویلکە بە ستایلی جوان و سەرنجڕاکێش وێنە دەگرن و بڵاوی دەکەنەوە هەر زوو زیاتر لە 130 هەزار هەوادار(فۆڵۆوەر) لە خۆیان کۆدەکەنەوە لە ماوەی مانگێکدا

وان جی دەڵێت "هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە کە لەم تەمەنەدا خەڵکێکی زۆر بیانەوێت تەماشای وێنەکانم بکەن" ، ئەمە بیرۆکەی کوڕەزاکەم "ڕیف چان " بوو هەرچەندە کوڕەزاکەی مەبەستی نەبووە بەنێوبانگیان بکات، ئەو دەڵێت "تەنها ویستم نەنک و باپیرم" لە بێزاری کارکردن ڕزگار بکەم و شتێکی تازە بهێنمە ژیانیانەوە"