تەکنەلۆژیا

دیزاینی گەورەترین وێستگەی لێکۆڵینەوەی ژێر دەریا

دیزاینی گەورەترین وێستگەی لێکۆڵینەوەی ژێر دەریا لە لایەن دەریاوان "فەیبیەن کوستاوو" و دیزاینەری پیشەسازی  "ئیڤ بێیهار " وە ئاشکرا کرا

کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێترین دیزاینی وێستگەی لێکۆڵینەوەی ژێر دەریای بڵاوکردۆتەوە کە لە هەمان کات دا بە گەورەترین وێستگەی ژێر دەریا دادەنرێت

ئەم یەکە تاقیگەیە کە چوار هەزار پێ چوار گۆشەیە و ناوی "فابیۆن کاستۆس پرۆتێستۆس"ە ، بە قوڵی 60 پێ لەنێو ئاودا دادەنرێت دوور لە کەناری "چوارچا"ی دورگەی کریبیەن

وێستگەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زانایان و لێکۆڵەران کە توێژینەوە لەسەر کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگە لەسەر ئۆقیانوسەکان، ژیانی نوێی ژێر دەریا و گەڕان بەدوای دەرمانی پێشکەوتووی پزیشکی.

ئامێرەکە بە هێزی با، وزەی خۆر و گۆڕینی وزەی گەرمی دەریاکاردەکات، لە هەمان کاتدا یەکەم " گرین هاوس "ی ژێر دەریا لەخۆ دەگرێت بۆ گەشەکردنی خۆراک، لەگەڵ ئامێری تۆمارکردنی ڤیدیۆ

بەپێی وتەی "کۆستاو" وێستەگەکە سێ ساڵی دەوێت تا بە تەواوی جێگیر دەکرێت