تەکنەلۆژیا

کاتی نمایشکردنی " ئایفۆن ١٢ " ئاشکرا دەکرێت



چەند پێگەیەکی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان کاتی نمایشکردنی بەرهەمە نوێیەکانی کۆمپانیای ئەپل ئاشکرا دەکەن .
هەژماری "iHacktu Pro' لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە لە مانگی ئەیلولی داهاتودا کۆمپانیای ئەپل مۆبایلی نوێی " ئایفۆن ١٢ " نمایشدەکات .
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ نمایشکردنی ئایفۆن ١٢ کۆمپانیای ئەپل بەرهەمەکانی تری وەك کاتژمێری زیرەک و بارگاویکرەوەی وایەرلێس و چەند بەرهەمێکی تر نمایشدەکات.
بە پێی ئەو هەواڵانەی لەبارەی ئایفۆنەکەوە بڵاوکراوەتەوە ئایفۆنی ١٢ بە سیستمی "5G" کاردەکات و کۆمپانیاکە بە ٤ مۆدێل و دوو قەبارەی جیاواز دەیخاتە بازاڕەوە .


2 هەفتە پێشتر - Jul 26 2020 4:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1