تەندروستی

توێژینەوەیەک: باڵابەرزەکان ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی باڵایان لە 182.9 سانتیمەتر درێژترە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو هێندە زیاترە لە کەسانیتر

ماڵپەڕی " فۆکس 29 " ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی لێکۆڵەرانی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە جیاوازی باڵا کاریگەری لەسەر توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و کەسانی باڵا بەرز دوو هێندە ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاترە

توێژینەوەکە لەلایەن تیمێک لە توێژەرانی جیهانی و بە بەشداری شارەزایانی زانکۆی "مانچستەر" و "ئۆپن یونیڤێرسیتی" لەسەر دوو هەزار کەس ئەنجامدراوە لە بەریتانیا و ئەمریکا بۆ دەرخستنی ئەوەی کە تا چەند تایبەتمەندییە کەسییەکان، کارکردن و شێوازی ژیان کاریگەری لەسەر توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیە

بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە کەسانی باڵابەرز ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە زیاترە، بەوپێیەی لێکۆڵەران دەڵێن پروپاگەندەی ئەوە هەیە کە ڤایرۆسەکە لە هەوادا بڵاودەبێتەوە نەک تەنها لە ڕێگەی ئەو دڵۆپانەی لە دەم و لوتەوە دەردەچێت

توێژەران پێیان وایە کە هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە  ڤایرۆسەکە بەشێوەی پرژە بڵاودەبێتەوە واتە مەودایەک لە هەوادا دەبڕێت پێش ئەوەی بکەوێتە سەر زەوی