ڕووەکە بۆن خۆشەکە "مێخەک" لە کوردستان لە دروستکردنی خشڵ و بەتایبەت ملوانکەدا بەکاردێت و جوانییەکی تایبەتی هەیە، لە هەندێ وڵاتی جیاوازیش وەک جۆرێک لە بەهارات بۆ خۆشکردنی تامی خواردنەکان لە چێشتخانەی ماڵەکاندا هەیە و بەکاری دەهێنن
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە مێخەک وەک زۆر ڕووەکی تر دەرمانێکی سروشتییە و ڕۆنی مێخەک چەندین سوودی تەندروستی هەیە
ماڵپەڕی " سەباح" هەندێ زانیاری نوێی بڵاوکردۆتەوە لەبارەی سوودەکانی ڕۆنی مێخەک کە ڕێژەی ٪20ی ڕووەکەکە پێک دەهێنێت و ڕەنگە تا ئێستا زۆربەمان نەمانبیستبێت کە ئەمانەن:
1.یەکێک لە بەکارهێنانە گرنگەکانی مێخەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ددانەکانە ئەم ڕۆنە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پاککردنەوەی ناو دەم لە میکرۆب و بۆنی ناخۆشی دەم کەمکدەکاتەوە
2.یارمەتی هێوربوونەوەی ئاوساوی جومگەکان دەدات و بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ئازارەی بەهۆی ڕوماتیزمەوە توشی دەبیت
3. ڕۆنی مێخەک بەسوودە بۆ تەندروستی ماسولکەکان
4.یارمەتی ڕزگاربوون لە سەرئێشە دەدات کە بەهۆی هەوکردن و فشارەوە توشی دەبیت
5.بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژەئۆکسیدەکان یارمەتی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری دەدات و جەستە لە توشبوون بە ڤایرۆس دەپارێزێت
6.کاری مێشک باشتر دەکات