تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی : کۆرۆنا هیچ چارەسەرێکی نییە

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی دەبێت و هیچ چارەسەرێکی نییە .

تیدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆژی دوو شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلاین لە شاری جنێف رایگەیاند لە ئێستادا هیچ جۆرە چارەسەرێک بۆ نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی نییە چاوەڕوان دەکرێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت .

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە کە دەمامك دەبێتە باشترین سیمبولی هاوکاری و پشتگیری بۆ ڕوبەڕوبونەوە و خۆپارێزی لە ڤایرۆسەکە .

بەپێی دواین ئامارەکان زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتی توشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە وڵاتانی بەڕازیل و هیندستانیش لە پلەی دووەم و سێیەمدان .