تەندروستی

کۆمپانیایەکی ئەمریکی نرخی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات


کۆمپانیای " مۆدێرنا"ی ئەمریکی لە ڕاگەیەندراوێکدا نرخی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات
کۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمریکی کە لە بواری گەشەپێدانی ڤاکسیندا کاردەکات نرخی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکردووە ئاماژەیبەوەکردووە نرخی یەك دانە لە ڤاکسینەکە لەنێوان ٣٢ بۆ ٣٧ دۆلای ئەمریکی دا دەبێت.
کۆمپانیاکە ئەوەشیخستۆتەڕوو لەلایەن چەند وڵاتێکەوە بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار گرێبەستی کڕینی ڤاکسینەکەیان لەگەڵ ئەنجامدراوە .
کێبڕکێی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیەو تا ئێستا ٢٤ ڤاکسین چونەتە قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ، لەماوەی رابردودا زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی و بەرپرسانی تەندروستی ڕوسیا سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکانیان لە قۆناغی یەکەمدا ڕاگەیاند و لە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەدان .
لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین تا ئێستا لە ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیاوازی جیهان ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، بە پێی دواین ئامارەکان زیاتر لە ١٩ ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و بەرازیل و هیندستان زۆرترین حاڵەتی توشبوون و مردنیان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە .




مانگ پێشتر - Aug 7 2020 2:48PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123