هەمەڕەنگ

داهاتی مارك زوکەربێرگ گەیشتە ١٠٠ ملیار دۆلار

بەهۆی زیادکردنی تایبەتمەندێتی "nstagram Reels" بۆ ئینستگرام داهاتی مارك زوکەربێرگ گەیشتە ١٠٠ ملیار دۆلار . بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " سی ئێن ئێن " ڕۆژی پێنج شەممە بەهۆی زیادکردنی تایبەتمەندێتی "nstagram Reels" بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام کە پێشتر لەلایەن تیك تۆکەوە بەکاردەهێنرا سامانی مارك زوکەربێرگ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووك گەیشتووەتە ١٠٠ ملیار دۆلار .
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ بەنیازە بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی تیك تیك لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا قەدەغە بکات، ئەو تایبەتمەندێتییە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام کە لەلاین کۆمپانیای فەیسبوکەوە خاوەندارێتی دەکرێت زیادکراوە ئەوەش بە ڕێژەی ٦،٥٪ پشکەکانی فەیسبووکی زیادکردووە .
باسیلەوەشکردووە لە ئێستادا سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووك یەکێکە لە دەڵەمەنترین کەسایەتییەکانی جیهان لە دوای جێب بێزۆس خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن و بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.
مارک زوکەربێرگ لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لە یەکێک لە ژورەکانی زانکۆی هارڤارد تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی دروستکردووە ئێستا لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا خاوەنی لە ١٣٪ی پشکەکانی کۆمپانیاکەیە .