تەندروستی

كۆرۆنا بۆتەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەكی زۆر لە توشبووان بە نەخۆشییەكانی دڵ

توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە توشبوان بە نەخۆشییەکانی دڵ .

بە پێی توێژینەوەیەکی پەیمانگای " پرۆفیدنس " بۆ نەخۆشییەکانی دڵ لە سالی ٢٠١٩ تا مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەیەکی زۆر لە  توشبووان بە جەڵتەو نەخۆشییەکانی دڵ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە .

توێژینەوەکە کە لە ماڵپەڕی " سی ئێن ئێن " بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە پسپۆڕان تێبینی ئەوەیان کردووە لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشبوان بە ڕێژەیەکی کەم سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە ڕێژەیەکی بەرزی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ تۆمارکراوە .

 ئەوەشی خستۆتەڕوو کەسانی بەساڵاچوو کە دوچاری نەخۆشییەکانی دڵ بوون بەهۆی ترسیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردووە چارەسەری پێویستیان بۆ نەخۆشیەکانی دڵ وەرنەگرتووە بەوەش بەشێکی زۆریان دوچاری جەڵتەی دڵ بوون و گیانیان لەدەستداوە .