هەمەڕەنگ

دوو نەهەنگی "بێلوگا" لە تەنیایی ڕزگار دەکرێن و دەخرێنە نێو زەریایەکەوە لە دووری شەش هەزار میل

دوو نەهەنگی جۆری "بێلوگا" کە لە حەوزێکی تایبەتدا لە چین هێڵرابوونەوە، ئازادکران و گوازرانەوە بۆ نێو ئاوی زەریاکان کە بۆ یەکەم جار بوو لەنێو ئاوی زەریا و دەریادا مەلە بکەن لە چەند ساڵی ڕابردوودا

نەهەنگەکان لە ڕێگەی "سەنتەری لێکۆڵینەوەی نەهەنگەکانی ڕوسیا"وە گوازراونەتەوە بۆ جیهانی زەریاکان لە شەنگاهای لە ساڵی 2011 دا بە مەبەستی مەشق پێکردنیان و ڕاهێنانیان بە توانای خۆگونجاندن لەنێو قەرەباڵخی و مانەوە لە شوێنە دوورەکاندا و لەو شوێنە بچووکانەدا کە زۆر بچووکترە لەو جێگایەی کە بونەوەرەکانی قەبارە گەورەی هاوشێوەی ئەوان پێویستییەتی

ڕۆژی 8ی ئەم مانگە لە لایەن ڕێکخراوی بەریتانی "متمانەی ژیانی دەریا"، دوو نەهەنگە تەمەن 12 ساڵەکە گوازرانەوە بۆ پەناگە ئاوییەکانی ئایسلەندا لە دووری  شەش هەزار میل