تەندروستی

توێژینەوەیەك: غەرغەرەکردن دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

غەرغەرە کردن سودێکی زۆری بۆ پاکردنەوەی دەم و ددان هەیە توێژینەوەیەکی نوێی ئەڵمانی دەریدەخات غەرغەرەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناودەبات .

بەپێی هەواڵێکی " فۆکس ئۆنلاینی"ی ئەڵمانی ژمارەیەك پسپۆڕی پزیشکی لە زانکۆی "Bochum"لە ئەڵمانیا لە ڕ
ێی
ئەنجامدانی توێژینەوەیەکەوە گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی شتنی دەم  بە ماددەی پاکژکەوەی دەم و ددان (غەرغەرەکردن) یان بە ئاو و خوێ دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و بەتایبەت ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەمدا .

پسپۆڕانی بەشدار لە توێژینەوەکەدا ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە غەرغەرەکردن ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە  دوای سەردانکردنی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەر بەتایبەت سەردانکردنی پزیشکی ددان .

باسیشیان لەوەکردووە ماوەی هەر غەرغەرەیەك پێویستە ٣٠ چرکە بێت و چەندجارێک ئەو کردارە دووبارەبکرێتەوە .

پسپۆڕان ئاماژەشیان بەوەکردووە غەرغەرەکردن نابێتە چارەسەر یان توشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵکو ئەگەری توشبوون بە ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە .