هەمەڕەنگ

بیڵ گەیتس کاتی نەمانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو لەناوچون بچێت .

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری "وایرد" بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و یەکێك لە دوڵەمەنترین کەسایەتیەکانی جیهان پێشبینی دەکات لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بەرەو لەناوچون بچێت و بەڵام لە وڵاتە هەژارەکان مانەوەی کاتێکی زیاتر دەخایەنێت .

گەیتس ئاماژەیبەوەکردووە لە وڵاتە هەژارەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ دا بەرەو کەمبونەوە و لەناوچوون دەچێت بەوەش جیهان ژمارەیەکی زیاتر لە توشبوون وگیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆماردەکات .

هەر لە چاوپێکەوتنەکەدا باسیلەوەکردووە  ڤایرۆسی کۆرۆنا وڵاتانی لە گەشەکردنی ئابوری و ڕوبەروبونەی نەخۆشیەکانی وەك مەلاریا و ئیفلیجی منداڵ و کەمی بەرگری لەش "ئایدز" بۆچەندین ساڵ دواخستووە .

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە لە چاوپێکەوتنەکەیدا ڕەخنەی توندی لە مامەڵەی بەرپرسانی ئێستای ئەمریکا  لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دا گرتووە وتویەتی کە ئەو ژمارە زۆرەی توشبوون و مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهۆی کەمی پشکنین و جێبەجێنەکردنی ڕێنمایەکان و بەکارنەهێنانی ماسکەوە ڕویداوە .