هەمەڕەنگ

بەکارهێنانەکانی قاوە بەدەر لە خواردن و سوودە تەندروستییەکان

بە پێی توێژینەوەکان ئارەزوومەندانی قاوە ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجە، زەهایمەر، خەمۆکی و نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بەڵام هێشتا هێزێکی شاراوەی زیاتر لە قاوەدا هەیە جگە لە سوودە تەندروستییەکانی

ماڵپەڕی "برایت ساید" چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی قاوەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەن:

1.بۆ دورخستنەوەی مێش و مێرووەکان

بوونی دێتەرپین لە قاوەدا ڕەنگە ژەهراوی بێت بۆ مێرووەکان، هەر بۆیە دەتوانیت قاوە بەکاربهێنیت بۆ دوورخستنەوەی مێش و مێشوولە و مێرووەکان لە ناوماڵ دا، چەند دەنکۆڵەیەک قاوە لە نزیک شوێنی دانیشتنەکەت دابنێ ئەمە وا دەکات مێرووەکان دوور بکەونەوە

2.گوڵە سروشتییەکان بە فرێشی و گەشاوەیی دەهێڵێتەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر

ئەگەر دەتەوێت ئەو گوڵە سروشتییەی کە کڕیوتە یان بە دیاری بۆت هاتووە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە گەشاوەیی لە لات بمێنێتەوە، ئەوا کەمێک گیراوەی قاوە تێکەڵی ئەو ئاوە بکە کە گوڵەکانی تێدا هەڵدەگریت

3.بۆ ناسککردنەوە (خۆشکردن)ی گۆشت

ئەو ترشەڵۆکەی لە قاوەدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ نەرمکردنەوەی گۆشت ناسکتر و خۆشتری دەکات لە کاتی کوڵاندن دا و تام و چێژێکیتری دەداتێ

4.بۆ پاککردنەوەی پەڵەی مەنجەڵ و تاوە

پێکهاتەی قاوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لێکردنەوەی پەڵە و ئەو پاشماوەی خواردنە سوتاوانەی کە بە مەنجەڵ و دەفرەکانی خواردن دروستکردنەوە دەمێنێتەوە

5.بۆ نەهێشتنی بۆنی پێڵاو

بوونی نایترۆجین لە قاوەدا وا دەکات بەسوود بێت بۆ بنبڕکردنی بۆنی پێڵاو، بڕێکی کەم تۆزی قاوە بکەرە ناو پێڵاوەکەتەوە پێش لەپێکردنی ڕزگارت دەکات لە بۆنی پێڵاوەکانت