تەندروستی

ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمدایە . بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی " ڕۆیتەرز " ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا ٢١ ملیۆن کەسی تێپەڕاند کە زۆرترین ڕێژەی توشبوون لە هەردوو کیشوەری ئەمریکایە رێکخراوی تەندروستی جیهانیش ئاماژەبەوەدەکات ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکای لاتین لە تەواوی نەخۆشیەکانی تر زیاترە . بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای بڵاوبونەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ لە وڵاتی چین تا ئێستا ٢١٠ وڵات و ناوچەی جیهانی گرتۆتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و مردنی تۆمارکردووە و وڵاتانی بەرازیل و هیندستان و ڕوسیاش لە ڕیزبەندی دووەم و سێیەم و چوارەمدان . هەر بە پێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٧ سەد هەزار کەس لە جیهاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوەو زیاتر لە ١٤ ملیۆن توشبووش چاکبونەتەوە .