تەندروستی

لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لە هەرێمی کوردستان ٢٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە


بۆیەکەم جار هەرێمی کوردستان ٢٠ حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ سەعات دا تۆمارکرد 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنای نوێ "COVID 19" ئامارەکانی ٢٤ سەعاتی ڕابردوی توشبوون و مردن و پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیەندووە لەماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردودا ٦٥٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك تۆمارکراوە .

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ٢٠ حاڵەتی نوێی مرد ن بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە ، لەدوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیەکەم جارە لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لە هەرێمی کوردستان ئەو ڕێژەیەی مردن تۆماربکرێت .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ١٧٢ حاڵەتی نوێی چاکبونەوە تۆمارکراوە ٣٥٢٤ پشکنینی نوێش ئەنجامدراوە .


مانگ پێشتر - Aug 15 2020 2:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123