تەندروستی

بەشێك لە پزیشکانی ڕوسیا بڕوایان بە ڤاکسینی وڵاتەکەیان نییە

بەشێکی زۆری پزیشکانی ڕوسیا بروایان بەو ڤاکسینە نییە کە لەلایەن وڵاتەکەیانەوە بەرهەمهێندراوە . بە پێی هەواڵێکی " ئاڕ بی سی " ڕوسی لە ٥٢٪ی پزیشکانی ڕوسیا بڕوایان بەو ڤاکسینە نییە کە وڵاتەکەیان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەمیهێناوە ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ ڤاکسینەکەدا بکەن . ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەشێکی تری پزیشکانی ڕوسیا ڤاکسینەکە بە سەرکەوتو دەزانن و ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە سەرکەوتنی ڤاکسینەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوپاتکردۆتەوە . بە پێی هەواڵی ئاژانسە ڕوسییەکان بەشێکی زۆری پزیشکانی وڵاتەکە گومانیان لە سەلامەتی ڤاکسینەکە لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە پێیان وایە دەبێ ڤاکسینەکە لەسەر ژمارەیەکی زیاتر لە خۆبەخشان تاقیبکرێتەوە بەرلە بەرهەمهێنانی بە ڕیژەیەکی زۆر، چاودێری وردی دەرئەنجەمەکانی بکرێت . ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو فلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا تۆمارکردنی یەکەم ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی راگەیاند، ڤاکسینەکە لەلایەن سەنتەری " گامالیا" بەهاوکاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەرهەمهێندراوە.