هەمەڕەنگ

دۆناڵد ترەمپ موچەکەی دەبەخشێت

سەرۆکی ئەمریکا بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ چاکردن و نۆژەنکردنەوەی باخچە نیشتمانیەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تەرخاندەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " بەڵێنم پێدابوون کە موچەی سەرۆکایەتیەکەم وەرنەگرم موچەکەم کە بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلارە دەیبەخشم، بە شانازییەوە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ خزمەتکردنی باخچە نیشتمانیەکان بۆ چاکردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو پارچە مێژوویە مەزنانە تەرخاندەکەم ".

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خاوەنی زیاتر لە ٥٠ باخچەی نیشتمانییە کە چەندین شوێنەواری مێژووی و گرنگی تێدایە مێژووی دروستکردنیان زیاتر لە ١٠٠ ساڵەو بە یەکێك لە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا دادەنرێن .