تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی ٧ و ٧ پڵەس بە ڕەنگی سور خستە بازاڕەوە


کۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئایفۆن حەوت بە ڕەنگی سور بەرھەم دەھێنێت و ئەوەش یەکەمین جارە کە گۆڕانکارییەکی لەو جۆرە لە ڕەنگی ئەو مۆبایلە زیرەکەدا بکرێت.
ئەو ڕەنگە نوێیەش لە ڕۆژی ھەینی داھاتووەوە دەفرۆشرێت لە جیھاندا و لە ھەردوو جۆری ئایفۆن حەوتی سەد و بیست و ھەشت گێگا و دوو سەد و پەنجا و شەش گێگا بایتدا دەبێت. 
نرخەکەشی لە حەوت سەد و چل و نۆ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لە ئایفۆن حەوت و حەوت پلەسدا دەبێـت. 
ھەڵبژاردنی ئەو ڕەنگەش لە چوارچێوەی پشتگیرییەکانی کۆمپانیاکە بۆ کۆمەڵە خێرخوازییەکان بە مەبەستی ڕوبەڕووینەوەی نەخۆشی "ئایدز" دێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە نەوەیەکی نوێی مۆبایلە زیرەکەکانی لە مانگی ئەیلولی داھاتوودا ڕابگەیەنێت و پێدەچێت ئایفۆن ھەشت بێت. 


3 مانگ پێشتر - Apr 20 2017 3:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1