ئەمازۆن زیاتر لە ٣ هەزار کارمەند دادەمەزرێنێت
کۆمپانیای ئەمازۆن لە پلانیدایە زیاتر لە ٣ هەزار کارمەندی نوێ دابمەزرێنێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "CNBC" کۆمپانیای ئەمازۆنی ئەمریکی بەنیازە ٣ هەزار و ٥٠٠ کارمەندی نوێ لە لقەکانی کۆمپانیاکەی لە شەش ویلایەتی ئەمریکا دابمەزرێنێت .
هەربەپێی هەواڵی ماڵپەڕەکە کۆمپانیای ئەمازۆن کە زۆرترین قازانجی لەماوەی بڵاوبونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا کردووە لەماوەی دوو ساڵدا پلانی دامەزراندی فەرمانبەرە نوێیەکانی جێبەجێدەکات و بەشێکی زۆریشی لە شاری نیویۆڕك دەبێت .
ئەمازۆن یەکێکە لە پێگە گەورەکانی بازرگانی ئەلیکترۆنی و خاوەنی زیاتر لە ٨٧٦ هەزار فەرمانبەرە لە سەرانسەری جیهاندا یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی موچەی فەرمانبەرەکانی لە ئاستێکی بەرزدایە .
|