تەندروستی

ئایا کۆرۆنا ڤایرۆسێکی وەرزییە ؟؟

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسێکی نوێیەو لە ڤایرۆسەکانی تر جیاوازە .
مارگریت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕێکخراوەکەدا رایگەیاندووە خەڵکانێکی زۆر پێیان وایە کۆرۆنا ڤایرۆسێکی وەرزییە بەلام ئەو بیروباوەڕە هەڵەیە .


باسیلەوەشکردووە تایبەتمەندێتی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیاوازە لە ڤایرۆسەکانی تر و کار لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان ناکات .

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروسی جیهانی ئەوەشی خستۆتەڕوو ئەوەی تا ئێستا ڕویداوە شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا بووە بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان جیهان دەتوانێت ڕێگربێت لەهاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا .

تا ئێستا زیاتر لە ٢٣ ملیۆن حاڵەتی توشبوون و نیو ملیۆن حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ولاتانەیە کە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیان لەدەستدانی تۆمارکردووە بەڕازیل و هیندستانیش لە ڕیزبەندی دووەم و سێیەمن .