هەمەڕەنگ

پاکترین پایتەختەکانی جیھان دیاریکرا


لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیدا, ١٠ پاکترین پایتەختەکانی جیھان پۆلێن کراون.
لە پلەی یەکەمیشدا, شاری "ستۆکھۆڵم"ی پایتەختی سوید ھاتووە وەک پاکترین پایتەخت و لەو شارەدا گرنگی زۆر بە سەوزایی دەدرێت و دەردانی گازی "کاربۆن"یش بە ڕێژەی لە ٢٥% لە ساڵی نەوەدەکانەوە کەم بۆتەوە. 
شاری "ویلینگتۆن"ی پایتەختی "نیوزلەندا"ش لە پلەی دووەمدایە و ئەو شارە بە دیمەنی سروشتی و پاکی ھەواکەی بە ناوبانگە. 
"کانیبێرا"ی پایتەختی "ئوسترالیا"ش لە پلەی سێیەمدایە لە ڕووی پاکی ھەواکەیەوە و بەشارێکی ھێمن و ئارام ناسراوە و کەمی ژمارەی دانیشتووانەکەشی بە ھۆکارێکی گرنگ بۆ پاکی ژینگەکەی دادەنرێت و ژمارەیان نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کەس دەبێت. 
لە پلەکانی دواتریشدا ھەریەک لە شارەکانی "ئوتاوا"ی پایتەختی کەنەدا و "ئدینبۆرگ"ی پایتەختی سکۆتلەندا و "مۆنتیڤیدۆ"ی پایتەختی "ئۆرۆگوای" ھاتوون. 
ھاوکات, شاری "تالین" کە پایتەختی " ئستۆنیا"یە  لە پلەی حەوتەمدا ھاتووە و ئەو شارەش بەوە جیادەکرێتەوە کە بە دەگمەن شۆفێری دەکرێت لە شەقامەکانیدا و بەشێکی زۆر کەم لە دانیشتووانی ئەو شارە ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەھێنن. 
"ھلنسکی" پایتەختی "فنلەندا"ش لە پلەی ھەشتەمی ڕیزبەندییەکەدا ھاتووە و, لێپرسراوانی ئەو شارەش پلانیان ھەیە بۆ دامەزراندنی سیستمێکی گواستنەوەی گشتی تاوەکو دانیشتووانەکەی چیتر ئۆتۆمبێل بەکارنەھێنن، "مۆناکۆ"ی پایتەختیش لە پلەی نۆیەمدایە و خاوەن دانیشتووانێکی کەمە کە ژمارەیان دەگاتە ٣٧ ھەزار کەس.
ھاوکات "مەدرید"ی پایتەختی ئیسپانیاش لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیدا ھاتووە بۆ پاکترین پایتەخت و دانیشتووانی ئەو شارە شەقامەکان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بەکاردەھێنن نەک بۆ شۆفێری کردن.


7 مانگ پێشتر - Apr 24 2017 11:57AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123